Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 02:29

جێگرى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق: لەگەڵ دابەشکردنی مووچە لە عێراق پارەکەی هەرێمیش ڕەوانە دەکرێت

کوردستان TV
100%

جێگرى  سەرۆکى پەرلەمانى عێراق لەبارەی رێککەوتنی نێوان هەرێمی کوردستان  و حکومەتی فیدڕاڵ و پرسی ناردنى 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كه‌   لەئێستادا موچەی فەرمانبەرانی بەغداش دواکەوتوە و هەرکاتێک دابەشکردنی موچە لە عێراق دەستپێبکات، پارەکەی هەرێمی كوردستانیش رەوانە دەکرێت.

بەشیر حەداد جێگرى دووەمى سەرۆکى پەرلەمانى عێراق بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، دواکەوتنى ناردنى 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان پەیوەندى بەوەوە هەیە لە بەغداش موچە دوادەکەوێت، بەڵام هەرکاتێک موچەی فەرمانبەرانی عێراق دابەشکرا، پارەکە بۆ هەرێمیش دەنێردرێت.  

 هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند كه‌ پەیوەندى هەرێم و بەغدا گەیشتووەتە ئاستێکى باش بۆ ئەوەى بگەن بە رێککەوتنى کۆتایی، رێککەوتن لەسەر زۆربەى خاڵەکان کراوە تەنها ماوە واژۆى لەسەر بکرێت.    

رۆژی 1 ى 11 ى 2020 د. على عه‌للاوی وه‌زیری دارایی عێراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی عێراق ڕایگه‌یاند: ده‌كرێت تا دوو هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی 10ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابه‌شبكرێت.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق یاسای كورتهێنانی دارایی په‌سند بكات ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ ده‌ستده‌كرێت به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه‌ نه‌درێت دابه‌شكردنی مووچه‌ دوو بۆ سێ هه‌فته‌ دواده‌كه‌وێت.

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.