بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی رایدهگهێنێت ئەمڕۆ سێشەممە دابەشکردنی نەوت لەناو شاری سلێمانی دەستپێدەکات و بۆهەر بەرمیلێک نەوتیش بڕی 44 هەزار دینار لە هاوڵاتیان وەردەگیرێت.
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كردهوه كه ئەمڕۆ سێشەمە 3ـی ئەم مانگە لەشاری سلێمانی دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت.
ههروهها راشیدهگهیهنن كه پرۆسەکە لە ناوەندی شاری سلێمانی (مەڵبەندی دو) لەوگەرەکانەی کە پارساڵ پرۆسەکە لەو شوێنەدا وەستابو، دەست دەکرێتەوە بەدابەشکردنی نەوت بە نرخی 44 هەزاردینار بۆ هەر بەرمیلێک لەڕێگای کارتی زیرەکەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.