عه‌لی عه‌بدولئه‌میر عه‌لاوی، وه‌زیری دارایی عێراق واده‌ی پێشبینی كراوی دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی 10 ئاشكراكرد .
وه‌زیری دارایی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵیی عێراقی رایگه‌یاندووه: ئه‌گه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی په‌سند نه‌كرێت، له‌وانه‌یه دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ مانگی 10 دوای دوو هه‌فته‌ی دیكه خه‌رج بكرێت،ئه‌گه‌ریش پڕۆژه یاساكه په‌سند بكرێت،ئه‌وا به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ مووچه‌ی مانگی 10 دابه‌ش ده‌كرێت.
شایانی باسه بۆ ماوه‌ی دوو مانگه له‌سه‌ر یه‌ك دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دوا ده‌كه‌وێ.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بانكی رافیده‌ینی به‌غدا له‌راگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكردۆته‌وه كه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌ست كراوه به دابه‌شكردنی مووچه‌ی چاودێری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ پیاوان و ئافره‌تان .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.