لە ماوەی مانگی ڕابردوو حوکمی سێدارەی حەوت هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی کوردستان و ئێران جێبەجێ کراوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ دا، حوکمی سێدارەی لانیکەم حەوت هاووڵاتی لە بەندیخانەکانی ئورمیە، سنە و ئەلیگوودەرز جێبەجێ کراوە.
لە کۆی ئەو حەوت کەسە کە لە سێدارە دراون و ناسنامەی تەواویان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە، سەش کەسیان بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) و کەسیکیان بە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە سڕکەرەکان دەستبەسەر و حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپابوو.
هەروەها، زیاترین ژمارەی لەسێدارەدانی هاووڵاتیان کە ٤ حاڵەت بووە لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە و ٢ کەس لە پارێزگای لوڕستان و کەسێک لە پارێزگای کرماشان لە سێدارە دراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.