به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی به‌غدا بڵاویكرده‌وه كه ئاگره‌كه‌ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كه له‌نێو باڵه‌خانه‌ی ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كانی به‌غدا كه‌وته‌وه،كۆنتڕۆڵ كراوه‌و توانراوه 7 ملیار‌و 900 ملیۆن دینار له‌سووتان رزگار بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه به‌رێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگری شارستانی له راگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت: تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی توانیویه‌تی كۆنتڕۆڵی ئه‌و ئاگره بكات كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له نێو نهۆمی چواره‌می باڵه‌خانه‌ی ده‌سته‌ی گشتی باجه‌كان له‌ناوچه‌ی گۆڕه‌پانی خه‌للانی له ناوه‌راستی كه‌وته‌وه.
هه‌روه‌ها به‌رگری شارستانی ده‌شڵێت: له رووداوه‌كه‌دا توانراوه 7 ملیار‌و 900 ملیۆن دینار له‌سووتان رزگار بكرێت.
شایانی باسه تا ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه ئاشكرا نه‌كراوه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.