ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 11/3/2020 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ ئومێد خۆشناو سه‌رۆكى فراكسيۆنى پارتى ديموكراتى كوردستان له په‌رله‌مانی کوردستان، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو دايكى به‌ڕێزيان سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد.
نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى بخاته به‌ر به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى و سه‌بووریی هه‌مووان بدات. لاى خۆيه‌وه به‌ڕێز ئومێد خۆشناو سوپاس و پێزانينى بۆ سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپات كرده‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.