ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ھۆی كێشه‌یه‌كی خێزانییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌ردا و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی كه‌ركوك تایبه‌ت به كوردستان تیڤی ڕاگه‌یاند به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی رزگاری شاری كه‌ركوك(حورییه) ئافره‌تێكی ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ به ناوی( گ ،س، ع) به ھۆی كێشه‌ی خێزانییه‌وه ئاگری له جه‌سته‌ی خۆی به‌رداوه و ده‌ست به‌جێ گیانی له ده‌ستداوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كه‌ی پۆلیسی كه‌ركوك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه دیارده‌ی خۆ كۆشتن و كێشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له شاری كه‌ركوك زیادی كردووه.
ژێده‌ر / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.