له گه‌ری هاتنی قۆناغی پێش كۆتاییدا، گوانژۆ ئێڤێرگراند به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی بێجین گوانی میوانی برده‌وه
یاریزانانی گوانژۆ به چه‌ندین هێرش و فشارێكی توند بۆ سه‌ر گۆڵی میوانه‌كه‌یان ده‌ستیان به ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه كرد‌و یه‌كێك له هێرشه‌كانیش لێدانێكی سزای لێكه‌وته‌وه‌و له جێبه‌جێ كردنی لێدانه‌كه‌دا، ئه‌ندێرسۆن تالیسكای به‌ڕازیلی گۆڵێكی بۆ تیپی میواندار له خوله‌كی سیی و نۆ تۆماركرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واوبوو، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاوشه‌شیشدا، پاولینیۆی به‌ڕازیلی گۆڵی دووه‌می گوانژۆی به‌ده‌ستهێنا
دواتر یاریزان یۆنینگ چانگ گۆڵێكی بۆ بێجین گوان له خوله‌كی شه‌ستویه‌ك تۆماركرد‌و جیاوازی گۆڵه‌كانی كه‌مكرده‌وه، پاشان پاولینیۆ گۆڵی دووه‌می خۆی و سێیه‌می میوانداره‌كانی له خوله‌كی هه‌شتاویه‌ك به‌ده‌ستهێنا
له یاری گه‌ری چوونی قۆناغی پێش كۆتایی هه‌ردوو یانه بێ گۆڵ یه‌كسان بووبوون، به كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی هه‌ردوو گه‌ڕی چوون و هاتنیش، گوانژۆ ئێڤێرگراند به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆلێك پێش بێجین گوان كه‌وت و گه‌یشته یاری كۆتایی خوله‌كه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.