Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 14:24

کچێکی ته‌مه‌ن 3 ساڵان دوای 91 کاتژمێر له‌ بوومه‌له‌رزه‌که‌ی ئیزمیر رزگار کرا

له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا 102 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
کوردستان TV
100%

دوای ٩١ كاتژمێر به‌سه‌ر ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ی رۆژی هه‌ینی ئیزمیری هه‌ژاند، منداڵێك له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌یه‌كی داڕووخاو ده‌رهێندرایه‌وه‌.

به‌مه‌ش ئایلا بووه‌ ١٠٧ه‌مین كه‌س كه‌ له‌ ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌ داڕووخاوه‌كانی ئیزمیر ده‌رهێندرایه‌وه‌ و گیانی رزگار كرا. ‌

222

له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو (AFAD) نوێترین ئاماری قوربانییانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئیزمیر-ی بڵاوكرده‌وه‌.

سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی كاره‌سات و باری له‌ناكاو له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ئه‌وه‌ی خسته‌روو كه‌ له‌ دوای بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی رۆژی هه‌ینی تا كاتژمێر ٠٩:١٠ی به‌یانی ئه‌مڕۆ، هه‌زار و ٤٧٥ پاشله‌رزه‌ روویانداوه‌ كه‌ ٤٤یان له‌ سه‌رو چوار پله‌وه‌ بوون.

هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ئاشكرا كراوه‌ كه‌ له‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌دا، ١٠٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و له‌ كۆی هه‌زار و ٢٦ بریندار، ٨٨٣یان نێردراونه‌ته‌وه‌ ماڵه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی ١٤٣یان به‌رده‌وامه‌.

له‌ كۆی ١٧ بینا كه‌ به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌وه‌ داڕووخابوون كاره‌كانی گه‌ڕان و رزگاركردن له‌ ١٢یان به‌كۆتاهاتووه‌.

تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.