Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 04:30

له‌زاخۆ و ڕانیە نۆژەنکردنەوەی پرۆژەی ئاو و راکێشانی تۆڕی نوێی ئاو جێبه‌جێکرا

کوردستان TV
100%


لە سنووری شارەوانیی زاخۆ، پرۆژەیەكی راكێشانی تۆڕی ئاو جێبەجێكرا و هەروەها لە سنووری شارەوانیی رانیەش كێشەیەكی كەمئاویی چارەسەركرا، وێڕای ئەوە تیمی فەرمانگەكانی ئاو لە تەواوی ناوچەكانی هەرێمی كوردستان رۆژانە چەندین پرۆژەی راكێشانی تۆڕی ئاو جێبەجێ دەكەن و گرفتی كەمئاوی لە پرۆژەكانی دابینكردنی ئاو چارەسەر دەكەن.

دوێنێ دووشەممە تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی زاخۆ پرۆژەیەكی درێژكردنی تۆڕێكی ئاوی خواردنەوەیان جێبەجێكرد كە بە بەكارهێنانی بۆریی قەبارە 63ملم لە سنووری گەڕەكی رکاڤا نوێ و بەهۆیەوە چارەسەری گرفتی كەمئاویی لە سنوورە كرا. هەروەها تیمی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین، بەشی کاروباری بیرەکان هەڵستان بە چارەسەركردنی كێشە لە بیری ئاو لە گەڕەکی ئاشتی، بەهۆی كۆنی پرۆژەكە گرفتی كەمئاوی دروستببوو، دوای نۆژەنكردنەوەی ئەو پرۆژەیە، ئێستا گرفتی كەمئاوی لە سنوورەكە چارەسەر بووە.

1


 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.