مقدەمی مافپەروەر عهلی جەمال قدووری بهرێوهبهری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی كردهوه كهبەیانی ئەمڕۆ سێ شەمە لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارەوە تەرمی هاوڵاتیەک بەناوی (ئ، ڕ، ک) لەدایکبووی 1988 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار کەبەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدابوو.
راشیگهیاندووه كه بەوتەی کەسوکاری ناوبراو کاتژمێر 8ی شەوی ڕابردوو بەمەبەستی وەرزش کردن لەماڵ چۆتەدەرەوەو نەگەڕاوەتەوە دوای ئەوەی بەیانی ئەمڕۆ بەدوایدا گەڕاون لەنێو هەیکەلێکی خانوو بەکوژراوی تەرمی ناوبراویان دۆزیوەتەوە.
دهشڵێت لەئێستابەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار دەکرێ و پۆلیسیش لەسەر ڕوداوەکە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.