پسپۆرێكی ڕووسی بواری په‌تاكان بڵاویكرده‌وه كه‌سی تووشبوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا پێش ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م نیشانه‌ی تووشبوون به 3 بۆ 4 ڕۆژ ده‌توانێت كه‌سانی چوارده‌وری تووش بكات و له‌كاتی یه‌ك هه‌ناسه‌دان نزیكه‌ی 200 به‌شی وودری ڤایرۆسه‌كه به‌هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه.
پرۆفیسۆر ناتالیا یشینی شنایا پسۆڕی بواری په‌تاكان به‌ئاژانسی هه‌واڵی نوڤۆستی ڕووسی ڕاگه‌یاند: توانای كه‌سی تووشبوو به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ كه‌سانی چوارده‌وری ده‌گاته ترۆپكی پێش دوو رۆژ له‌ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و له‌دوای یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان.
ئه‌و پسپۆڕه ڕوونیكرده‌وه: توانای كه‌سی تووشبوو بۆ گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ده‌ست ده‌كات به‌نه‌مان له‌دوای دوو رۆژ له‌ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌كان و دواتر وورده وورده نه‌خۆشیه‌كه نامێنێت.
ژێده‌ر :راگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.