Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 06:17

سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان پێشوازى له‌ کونسولى ئه‌رمه‌نستان کرد

کوردستان TV
100%


سه‌رله‌به‌يانيى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 3/11/2020  نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌  ئارشاك مانۆكيان كونسولى گشتيى ئه‌رمه‌نستان له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.

له‌ ديدارێكدا مانۆكيان خۆشحاڵيى خۆى به‌ يه‌كه‌م ديدارى خۆناساندن له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ده‌ربڕى و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌نديى هه‌مه‌لايه‌نه‌ به‌تايبه‌تى له‌ بوارى ئابووريدا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه‌.

لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى به‌خێرهێنان، هيواى سه‌ركه‌وتنى له‌ ئه‌ركه‌كه‌يدا بۆ خواست و دووپاتى كرده‌وه‌ كه‌ هه‌رێمى كوردستان خوازيارى په‌ره‌پێدانى په‌يوه‌ندييه‌كانيه‌تى له‌گه‌ڵ ئه‌رمه‌نستان و ده‌رفه‌ت و بوارى وه‌به‌رهێنان و سه‌رمايه‌گوزاريش بۆ كه‌رتى تايبه‌ت و كۆمپانيا ئه‌رمه‌نييه‌كان له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ڕه‌خساوه‌.

په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا، مه‌ترسييه‌كانى تيرۆر، دوايين پێشهاته‌كانى دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى جێى بايه‌خى هه‌ردوولا، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوون كه‌ تيايدا نێچيرڤان بارزانى هيواى خواست كێشه‌ و گرفته‌كان به‌ شێوه‌يه‌كى ئاشتيانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن و ئارامى و سه‌قامگيرى بگه‌ڕێته‌وه‌ ناوچه‌كه‌.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.