وابڕیاره هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی هونه‌ریی حكوومه‌تی عێراق بۆ تاوێكردنی پرسی سه‌رژمێری دانیشتوان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكات
سیروان محه‌مه‌د ،سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئامار له ھه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند كه هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی هونه‌ریی حكوومه‌تی عێراق بۆ تاوێكردنی پرسی سه‌رژمێری دانیشتوان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
سیراون محه‌مه‌د له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵیی فه‌رمی عێراق ئاشكرایكردووه، هه‌فته‌ی داهاتوو، شاندێكی هونه‌ریی حكوومه‌تی عێراق بۆ تاوێكردنی پرسی سه‌رژمێری دانیشتوان، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات كه چاوه‌ڕان ده‌كرێت كۆتایی ساڵی داهاتوو ئه‌نجام بدرێت و گوتی: تا ئێستا هیچ ئاماده‌كارییه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتوان له هه‌رێمی كوردستان نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌یه شاندێكی هونه‌ریی هه‌ردوولا به مه‌به‌ستی ئاماده‌كاریی بۆ ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتوان، سه‌ردانی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
سیروان محه‌مه‌د ئاماژه‌ی به‌وه‌یشداوه كه بڕیاربوو شاندێكی هونه‌ریی حكوومه‌تی عێراق هه‌فته‌ی رابردوو، سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان بكردایه، به‌ڵام بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخراوه و گوتی: شاندی هونه‌ریی حكوومه‌تی عێراق یه‌ك هه‌فته له هه‌رێمی كوردستان ده‌مێنێته‌وه و له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی ئامار له ھه‌رێم كۆده‌بێته‌وه كه له میانیدا سه‌باره‌ت به ژماره‌یه‌ك پرسی په‌یوستدار به سه‌رژمێری دانیشتوان گفتوگۆ ده‌كرێت.
سیروان محه‌مه‌د روونیكردووه‌ته‌وه كه چه‌ند ره‌هه‌ندێكی سیاسیی په‌یوه‌ست به‌م بواره هه‌یه، وه‌ك ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتوان له ناوچه جێناكۆكه‌كان و گوتی:له هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری پلاندانان پیكهێنراوه و لیژنه‌كه پێشنیازه‌كانی پێشكه‌ش به ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كردووه بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت بۆ گه‌یشتن به میكانیزمێك سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری دانیشتوان له ناوچه جێناكۆكه‌كان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.