ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا، ٤٧ ملیۆن و ٣٣٩ هه‌زاری تێپه‌ڕاند.
به‌پێی دوایین زانیاری ماڵپه‌ری "Worldometer" كه پشت به ئاماره نوێیه‌كانی تووشبوون به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و٢١١ هه‌زار و ٦٢٨ كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون گه‌یشتووه‌ته، ٤٧ ملیۆن و ٣٣٩ هه‌زار و ٤١٧ كه‌س.
زۆرترین حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدان له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا تۆماركراوه كه نۆ ملیۆن و ٥٦٧ هه‌زار و ٥٤٣ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٣٦ هه‌زار و ٩٩٧ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.