ره‌عد حارس ،راوێژكار له ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی كاره‌بای عێراق، له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستگیركرا.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ راوێژكار له ده‌سته‌ی راوێژكارانی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران و بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ره‌عد حارس ده‌ركرد و فه‌رمانه‌كه‌یش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه جێبه‌جێكرا.
له به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ریی له عێراق بڵاوكراوه‌ته‌وه ئاماژه‌دراوه، فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ره‌عد حارس ده‌ركراوه، ئه‌وه‌یش له‌سه‌ر سكاڵانامه‌یه‌ك كه لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه كه به‌فه‌رمانی دیوانی ژماره ٢٩ پێكێنراوه دژبه ناوبراو تۆماریكردووه.
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی بۆ میدیاكانی خۆجێی عێراق ئاشكرایكردووه كه هێزه ئه‌منییه‌كان فه‌رمانه‌كه‌یان جێبه‌جێكردووه و ره‌عد حارس-یان ده‌ستگیركردووه.
له مانگی ئابی رابردوودا، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی لێژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كانی گه‌نده‌ڵی پێكهێنابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.