دوێنێ په‌لامارێك بۆسه‌ر زانكۆی كابول له شاری كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان، ئه‌نجامدرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌و وڵاته، ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد كه دوێنێ له‌ڕێی بۆمب و ده‌ستڕێژی گولـله‌وه په‌لامارێك بۆسه‌ر زانكۆی كابول كه گه‌وره‌ترین زانكۆی ئه‌فغانستان-ه ئه‌نجامدراوه و ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه گه‌یشتووه‌ته، ٢٢ كه‌س و ٢٢ی دیكه‌ش بریندارن.
له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غه‌نی به‌هۆی په‌لاماره‌كه‌وه ماته‌مینی سه‌رتاسه‌ری له وڵات‌دا راگه‌یاند.
دواتر رێكخراوی تیرۆریستیی داعش به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كه راگه‌یاند.
نیوه‌ڕۆی دوێنێ بۆمبێك له زانكۆی كابول ته‌قییه‌وه و به‌دوایدا په‌لاماری چه‌كداری روویدا و دواتر هێزه ئه‌منییه‌كان گه‌یشتنه شوێنی رووداوه‌كه و پێكدادان له‌نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و په‌لامارده‌ره‌كان دروست بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.