مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی تویته‌ر هاوسۆزی خۆی بۆ گه‌لی نه‌مسا و ئه‌فغانستان ده‌رده‌بڕێت.
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر رایگه‌یاندووه كه هاوسۆزی خۆم بۆ گه‌لی نه‌مسا و ئه‌فغانستان ده‌رده‌بڕم، به‌هۆی ئه‌و په‌لاماره تیرۆریستییانه‌ی له هه‌ریه‌ك له ڤیه‌ننا و كابول ئه‌نجامدران، نزا بۆ قوربانییانی رووداوه‌كه و كه‌سوكاریان ده‌كه‌م.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه تیرۆر هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، پێویسته به یه‌كگرتوویی له دژی ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه بوه‌ستینه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.