وەزارەتی دارایی ھەرێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە بڕیاردرا به‌خه‌رج كردنی بڕی 748 ملیۆن و920 ھەزار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەی پەنابەرانی سووریا لە ھەرێمی كوردستان
له‌نووسراوه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان هاتووه: لەسەر داوای وەزارەتی پەروەردە و پاڵپشت بە نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران، رازین بە خەرجكردنی بڕی 748ملیۆن و920ھەزار دینار بۆ مووچەی دوو مانگی مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا بۆ ھەر سێ پارێزگاكانی ھەرێمی كوردستان، كە پارەكە لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەكان خۆیان بە شێوەی نەقدی خەرج دەكرێت.
راشیده‌گه‌یه‌نن كه لە ھەولێر 513مامۆستا و لە سلێمانی 196مامۆستا و لە دھۆك 457مامۆستا ھەن، كە كۆی گشتیی ھەزار و 166مامۆستایە و ھەر سێ پارێزگاش 137فەرمانبەریان لە قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریادا ھەیە.
دارایی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه مووچەی ھەر مانگێك بۆ سەرجەم مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەكانی پەنابەرانی سووریا، 383ملیۆن و 821هەزار و500 دینارە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.