لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاشكرای كردووه كه حكومه‌تی عێراق له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه پڕۆژه یاسایه‌ك بۆ پله‌به‌ندی نوێی مووچه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله به‌رزه‌كان و پله تایبه‌تییه‌كان ئاماده بكات.
له‌مباریه‌وه ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه، ئاراسته نوێكه جیاوازی له‌نێوان مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كان و داموده‌زگاكانی حكومه‌ت و پله به‌رزه‌كان و پله‌كانی خواره‌وه له خۆ ده‌گرێت.
هه‌روه‌ها گوتی: پرِۆژه یاساكه كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی پله به‌رزه‌كان و پۆسته باڵاكان له‌خۆده‌گرێت و مووچه‌ی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه ناگرێته‌وه كه له‌پله‌كانی خواره‌وه‌دان.
گوتیشی: حكومه‌ت به‌و ئاراسته‌یه ده‌رِوات كه داهاته‌كان رێك بخاته‌وه‌و خه‌رجییه ناپێویستییه‌كان له بوودجه‌ی گشتی دوور بخاته‌وه.
هه‌روه‌ها بڕیارده‌ری لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه دوای دابه‌زینی نرخی نه‌وتی جیهانی و كه‌مبوونه‌وه‌ی داهاتی نا نه‌وتی، حكومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات رێژه‌ی كورتهێنانی دارایی كه‌مبكاته‌وه .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.