Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 18:30

باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سیاح عه‌بدوڵڵا کوره‌چی ده‌کات

کوردستان TV
100%


به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان
به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو سیاح عه‌بدوڵڵا كوره‌چی
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی كاك سیاح عه‌بدوڵڵا كوره‌چی، كه‌سایه‌تی دیاری شاری هه‌ولێر و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیاران له‌ كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ هه‌رێمی كوردستانمان پێگه‌یشت.
پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی پایه‌دارتان و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردن و راپرسی له‌ كوردستان و خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.
له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو كاكه‌ سیاح كوره‌چی به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
باره‌گای بارزانی
3ـی11ـی2020

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.