کرێکارێکی خەڵکی شاری سنە لە کاتی کار کردن لە هەڵەبجە بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست دا.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممەی رابردوو هاوولاتییەکی خەڵکی گوندی مێراوی سنە بە ناوی کیلاب ڕەحمانی تەمەن 51 ساڵە لە کاتی کار کردن لە هەرێمی کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانی لە دەست داوە.
هەنگاو ڕاشیگهیاندووه کە کیلاب ڕەحمانی لە کاتی کارکردن لە تەوێڵە و بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانی لە دەست داوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.