سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه كه رێگا چاره‌یه‌كی به‌په‌له بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بدۆزیته‌وه.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ ،گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، رایگه‌یاند كه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه كه رێگا چاره‌یه‌كی به‌په‌له بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بدۆزیته‌وه.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵاڵ له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیراندا، مسته‌فا كازمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كردووه كه رێگا چاره‌یه‌كی به‌په‌له بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان بدۆزیته‌وه".
راشیگه‌یاندووه "حكوومه‌تی چاوه‌ڕانی ئه‌وه‌یه پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران په‌سه‌ند بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، دابه‌ش بكات".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.