Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:28

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری 16 هەزار مووچەی نایاسایی رادەگرێت

کوردستان TV
100%

لیژنە‌ی باڵای بایۆمە‌تری رایدە‌گە‌یە‌نێت؛ زیاتر لە‌ 16 ھە‌زار كە‌س لە‌ مووچە‌یە‌ك زیاتر بە نایاسایی وە‌ردە‌گرن، و بڕیاری راگرتنی مووچە‌كانیان دە‌دات‌.

ئە‌مڕۆ سێ شە‌ممە‌ ٣/١١، لیژنە‌ی باڵای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری بە‌سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و ئامادە‌بوونی وە‌زیری دارایی و ئابوری، كۆبوونەوە‌ی ژمارە دووی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بەئامار و داتاکانی بایۆمەتری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرە‌مووچە‌یی پێشکەش کرد، بە‌پێی ئە‌و راپۆرتە 106 هەزار و 839 كەس لە‌ یە‌ك مووچە‌ زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بەپێی یاسا رێکخراون.

پاش بە‌دواداچوون بۆ دۆسیە‌ی ئە‌و مووچەخۆرانە،‌ دە‌ركە‌وت 16 هەزار و 505 کەس، لە‌یە‌ك مووچە‌ زیاتر بە‌ نایاسایی وەردەگرن، بۆیە‌ لیژنە‌ی باڵا، لەچوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری راسپارد بۆ‌ راگرتنی مووچە‌ی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئەو کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاری کرا بۆ سەرلەنوی پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.