Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 08:20

ئه‌مریکا لە ماوه‌ی 10 مانگی رابردوودا زیاتر لە 18 ملیۆن پارچە چەکى فرۆشتووه‌

کوردستان TV
100%

 لە ١٠ مانگی رابردوودا، ١٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار پارچە چەک فرۆشراوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا، تێکڕا ١٣ ملیۆن ٩٠٠ هەزار و لە ساڵی ٢٠١٨شدا، ١٣ ملیۆن ٨٠٠ هەزار پارچە چەک فرۆشراوە.

لە راپۆرتێکدا کە لەلایەن کۆمپانیای (Small Arms Analytics & Forecasting)ەوە بڵاوکراوەتەوە، جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە لە ماوەی رابردوودا، فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا زۆر بەخێرایی زیادی کردووە.

لە راپۆرتەکەدا باس لەوە کراوە کە لە ١٠ مانگی رابردوودا، ١٨ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار پارچە چەک فرۆشراوە و لە ساڵی ٢٠١٩دا، تێکڕا ١٣ ملیۆن ٩٠٠ هەزار و لە ساڵی ٢٠١٨شدا، ١٣ ملیۆن ٨٠٠ هەزار پارچە چەک فرۆشراوە.

تەنها لە مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، یەک ملیۆن ٩٠٠ هەزار پارچە چەک فرۆشراوە، ئەو ژمارەیەش بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، سەدا ٦٥ زیادیکردووە.

گەورە ئابوورییناس لە کۆمپانیای (Small Arms Analytics & Forecasting)، یورجین براویر ئاماژەی بەوە کرد کە لە ساڵی ٢٠٢٠دا، فرۆشتنی چەک لە ئەمریکا گەیشتووەتە بەرزترین ئاست.

لە لایەکی دیکەوە، دامەزراوەی نیشتمانیی بۆ وەرزشی تیرەندازی (NSSF) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە کە لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی هەڵبژاردن خواستی خەڵک بۆ کڕینی چەک زیادیکردووە و هاتووە ''لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی هەڵبژاردن ئەو رەوشە زیاتر روونبووەتەوە. ئەمساڵ شەش ملیۆن ٩٠٠ هەزار کەس بۆ یەکەمجار بوونەتە خاوەنی چەک''.`

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.