له ڕاگهێندراوێكدا نووسینگهی پارێزگاری ههولێر ڕهتی دهكاتهوه كه دكتۆر فرسهت سۆفی، پارێزگاری ههولێر بههۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه له وڵاتی توركیا كۆچی دوایی كردبێت و ڕایدهگهیهنێت: د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە.
دهقی ڕاگهێندراوهكه:
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ 2020.11.3، بەهۆی تووش بوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ناجێگیری دۆخی تەندروستیی، د.فەرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر ڕەوانەی دەرەوەی وڵات کرا بۆ وەرگرتنی چارەسەر، لێرەو لەوێ چەند پەیجێکی چەواشەکار و کەسانێکی نابەرپرس و بێئاگا لەبارەی دۆخی تەندروستی بەڕێز پارێزگاری هەولێر هەواڵ و زانیاری بڵاو دەکەنەوە، وێڕای ڕەتکردنەوەی هەموو ئەو دەنگۆ و هەواڵ و زانیارییە نادروستانەی بڵاوکراوەتەوە، هاوڵاتییان و هاوشارییانی خۆشەویستی شاری هەولێر بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بەگشتی دڵنییا دەکەینەوە، د.فەرسەت سۆفی، ئێستا لەدەرەوەی وڵات لەنەخۆشخانەیە و لەژێر چارەسەری پزیشکیدایە و تەندروستیی جێگیرە.
ڕاشیگهیاندووه: هەموو ئەو زانیاریی و هەواڵانەی لەبارەی تەندروستیی بەڕێزیانەوە لێرەو لەوێ دەگوترێ دوورە لەڕاستی و جگە لەبڵاوکردنەوەی چەواشەکاریی و شێواندنی ڕاستییەکان، شتێکی دیکە نییە.
نووسینگەی پارێزگاری هەولێر 2020.11.3
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.