دۆناڵد ترەمپ، پاڵێوراوی كۆمارییەكان بۆ پۆستی سەرۆكایەتی ئهمهریكا رایگەیاند: چانسێكی باشتری ههیه بۆ دووباره ههڵبژاردنهوهی وهك سهرۆكی ئهمهریكا و كاتی سەركەوتن نزیكه و پێویست بە یاریكردن ناكات.
لەمیانی پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ تۆڕی هەواڵی فۆكس نیوز، بەیانی ئەمڕۆ بەكاتی ئەمهریكا دۆناڵد ترەمپ رایگەیاند: متمانەیەكی تەواوی بە بەختی خۆی هەیە بۆ سەرلەنوێ هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی وڵاتەكەی.
وتەكانی ترەمپ وەڵامێك بوو بۆ ژمارەیەك راپۆرتە هەواڵی میدیای ناوخۆی وڵاتەكەی، كە باسیان لەوە كردبوو ترەمپ نیازی هەیە پێش راگەیاندنی دەرەنجامەكان بە شێوەیەكی فەرمی، سەركەوتنی خۆی لە هەڵبژاردنەكان رابگەیەنێت.
جەختیشیكردەوە سەركەوتنی گهوره لە ویلایەتە سەرەكی و یەكلاكەرەوەكانی وەك هەریەك فڵۆریدا و ئاریزۆنا، بەدەستدەهێنێت.
ئاماژی بهوهشدا، ویلایەتە یەكلاكەرەوەكان جێی سەرنجیەتی و پێی وایە تەكساس، فلۆریدا، ئاریزۆنا، كارۆلاینای باكور و پێنسیڵڤەینیا و لە هەموو شوێنەکانی دیكەش هەر خۆی سەركەوتوو دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.