ئه‌مڕۆ ڕێکەوتی (۳/١١/٢٠٢٠)، هەریەک لە (ڕێبەر ئەحمەد) وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و (لیوای مافپەروەر / تارق ئەحمەد) بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم و (عمید / دلێر نه‌جار) بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای هەولێر، سەردانی (عه‌قید عیزه‌دین) بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار / ڕۆژئاوایان کرد، کە لە ڕێکەوتی (١/١١/٢٠٢٠) لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکی فەرمی ڕووبەڕوبوونەوە لە نێوان پۆلیس و تۆمەتبارێکدا ڕوویدا، دوو ئەفسەر و چوار پۆلیس زامدار بوون و پۆلیسێکیش شەهید بوو.
له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌دا (ڕێبەر ئەحمەد) پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی (عه‌قید عیزه‌دین) و خانەوادەکەی کرد بەهۆی شەهید بوونی کوڕەکەیان بەناوی (پەیوەند) لەم ڕووداوەدا.
وه‌زیری ناوخۆ لە نزیکەوە چاوی بە خانەوادەكه‌یان کەوت و هاوبەشی خەمیان بوو، ئاماژەی بەوەشدا کە شەهیدی ناوبراو کوڕی ئێوە نەبوو بەتەنها کوڕی ئێمەش بوو یەکەم شەهید و دواین شەهیدیش نابێت بۆ چەسپاندنی یاسا و سەروەری یاسا،
لە کۆتایى سه‌ردانه‌كه‌شدا وه‌زیری ناوخۆ و شاندى باڵای یاوه‌ریى هیوای سەلامەتی و زوو چاکبونەوەیان بۆ عه‌قید عیزه‌دین خواست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.