وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند: هێرشە تیرۆرستییەکەی شەوی رابردوی ڤیەننای پایتەختی نەمسا ئیدانە دهكهین و پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی حکومەتی نەمسا دهكهین.
له ڕاگهێندراوێكدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگهیاند: بەتوندترین شێوە هێرشە تیرۆرستییەکەی ڤیەننای پایتەختی نەمسا ئیدانە دهكهین کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاوڵاتی کوژران و برینداربوون.
له راگهیهنراوهكهدا ئەوەش هاتووە، حکومەتی عێراق پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی کەس و کار و بنەماڵەی قوربانییەکان و حکومەت و گەلی نەمسا دەکات كه شەوی رابردوو لە شەش شوێنی جیاوازی ناو ڤیەننای پایتەختی وڵاتی نەمسا، تەقە لە خەڵکی ئاسایی و رێبواری سەرشەقامەکان کرا.
شایهنى باسه ڕووداوەکە چەند کاتژمێرێک بەر لە راگهیاندنی کەرەنتینەی گشتی وڵات بەهۆی کۆرۆناوە ڕوویدا و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران کە دوو پیاو و دوو ئافرهت بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.