له‌كاتێكدا كاتی یه‌كلاكردنه‌وه له هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكادا خه‌ریكه نزیك ده‌بێته‌وه، له هه‌ندێك له ویلاته‌كانی ئه‌مریكا ده‌ست به جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگی ئه‌و ده‌نگده‌رانه كرا كه له ده‌نگدانی پێش وه‌ختدا به‌شدارییان كردووه.
ئه‌و پرۆسه‌یه‌ش له هه‌ریه‌ك له فلۆریدا و جۆرجیا و ئه‌ریزۆنا و نۆرس كارۆلاینا و نیڤادا ده‌ستی پێكرد.
له‌و پرۆسه‌یه‌دا پتر له 100 ملیۆن ئه‌مریكی پێش وه‌خت ده‌نگیان داوه‌و له ڕاپۆرتێكی زانكۆی فلۆریدادا ئاماژه به‌وه كراوه كه ئه‌و كارتی ده‌نگدانانه‌ی به پۆسته ڕه‌وانه‌كراون، یان ده‌نگده‌ران به خۆیان چوونه‌ته بنكه‌كان و به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌ستی ئه‌و بنكانه‌یان كردووه له سه‌دا 72ی ژماره‌ی گشتیی كارته‌كانی ده‌نگدانی ساڵی 2016 پێك ده‌هێنن.
به‌و شێوه‌یه ده‌نگدانی پێش وه‌خت به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه ئه‌مساڵ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمار كردووه.
بۆ نموونه له ویلایه‌تی تیكساس ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌م ساڵ به شێوه‌یه‌كی پێش وه‌خت ده‌نگیان داوه له دانیشتووانی ئه‌و ویلایه‌ته زۆرتره كه له ساڵی 2016 ده‌نگیان دابوو.
له لایه‌كی دیكه‌وه هه‌موو بنكه‌كانی ده‌نگدان له هه‌موو ویلایه‌ته‌كان كرانه‌وه ته‌نیا ویلایه‌تی ئه‌ریگۆن نه‌بێت كه ته‌نیا پشت به ده‌نگدان له ڕێگه‌ی پۆسته‌وه ده‌به‌ستێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.