Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:34

گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق: پابەند دەبین بە خەرجکردنی مووچە

گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق
کوردستان TV
100%

گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: بابەتی مووچە پابەندبوونێکی حکومی و یاساییە لەنێوان حکومەت و فەرمانبەر، حکومەت دووپات لە پابەندبوونی خۆی دەکاتەوە بە خەرجکردنی مووچە.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق باسی لەوەکرد، ماوەیەکە گوێبیستی پرسیاری ئەوە دەبن بۆچی مووچە دواکەوتووە؟ و دەڵێت "حکومەت نایەوێت لەسەر هەڵەکانی رابردوو بوەستێت، هەندێک کات ناچارە لەگەڵ گەلەکەی بدوێت لەبارەی هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچەکانیان، ئەو هۆکارانەش شاراوە نییە، ئێوە ئاگادارن و جەماوەری عێراقیش هۆکارەکەی دەزانێت بەگشتی و فەرمانبەرانیش بەتایبەتی".

 گوتەبێژەکەی کازمی ئاماژەی بەوەشکرد "سیاسەتی هەڵە کراوە و نەبوونی ستراتیژییەت و نەبوونی ناسنامەیەکی ئابووری روون، ئەمە ئابوورییەکی سەیروسەمەرەی دروستکردووە، کە تەنیا و بەتەواوەتی پشت بە نەوت دەبەستێت. 

نرخی نەوت دابەزیوە و داهاتی مانگانەی دەوڵەت بەشی مووچە ناکات، بۆیە حکومەت پەنای بۆ قەرز بردووە تاوەکو لە رێگەی قەرزی ناوخۆییەوە، مووچەی فەرمانبەران دابین بکات، بۆیە یاسای پڕکردنەوەی کورتهێنانی دارایی رەوانەی پەرلەمان کردووە".

بە گوتەی ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، مستەفا کازمی چەند رۆژێکە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان، دامەزراوەی یاسادانان و سەرۆکی پەرلەمان لەپێناو بەپەلە پەسندکردنی ئەو یاسایە، تاوەکو حکومەت پابەندبوونەکانی خۆی بەرامبەر فەرمانبەران جێبەجێ بکات و حکومەتیش پابەندی ئەو پابەندبوونە دەبێت کاتێک ئەو یاسایە پەسەندکرا.

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ گوتیشی "بەپێیی زانیارییەکانمان پەرلەمان سوورە لەسەر ئەوەی بەپەلە یاساکە پەسەند بکات، پەرلەمان بەگشتی و لیژنەی دارایی تێگەیشتنیان هەیە کە حکومەت پێویستی بەو یاسایە هەیە، بەپێی زانیارییەکانمان لە دانیشتنەکانی داهاتوودا خوێندنەوەی دووەمی بۆ دەکرێت و دەنگی لەسەر دەدرێت و پەسەند دەکرێت، بۆ ئەوەی دەست بە خەرجکردنی مووچە بکرێت".

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.