رێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی دوێنێی ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا راگه‌یاند.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه رێكخراوی تیرۆستی داعش له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام به‌رپرسیاریه‌تی خۆی له ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌ی ڤیه‌ننا راگه‌یاندووه و به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بخاته‌ڕوو.
به‌گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌یاننامه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه وێنه‌ی ئه‌بو ده‌جانه ئه‌لبانی داناوه، كه پیاوێكی ریشداره و له‌سه‌ر به‌یاننامه‌كه نووسراوه كه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌بو ده‌جانه له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه به ده‌مانچه و تفه‌نگ بكوژرێت هێرشی كردووه‌ته سه‌ر شوێنێكی قه‌ره‌باڵغ له ڤیه‌ننا.
دوێنێ دووشه‌ممه 2-11-2020 ده‌سه‌ڵاتدارانی نه‌مسا رایانگه‌یاند: له‌هێرشێكی تیرۆریستی‌دا له ناوه‌ڕاستی ڤیه‌ننا له نزیك گه‌وره‌ترین كڵێسا چوار كه‌س كوژران و 22 كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.