سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ بنكه‌كانی ده‌نگدان له چل و سێ ویلایه‌ت له هه‌ر په‌نجاو یه‌ك ویلایه‌ت له ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مریكا ده‌رگه‌یان له‌به‌رده‌م ده‌نگده‌راندا كرده‌وه، پاش ئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا و جۆ بایدن كاندیدی دیموكۆراسیخوازه‌كان شه‌وی ڕابوردوو كۆتاییان به هه‌ڵمه‌ته‌كانیان هێنا.
له‌و چوارچێوه‌دا ده‌یان ملیۆن ئه‌مریكی بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێ ده‌نگ ده‌ده‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش جۆ بایدن كاندیدی دیموكراسیخوازه‌كان گه‌یشته بنسلڤانیا و له یه‌كێك له بنكه‌كان ده‌نگی دا.
دواتر له وتارێكدا ڕایگه‌یاند كه بایه‌خی زۆرتر به دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار له بنسلڤانیا ده‌ده‌ن و ڕوونی كرده‌وه كه چینی ناوه‌ڕاست له‌و ویلایه‌ته‌و له ئه‌مریكا پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه‌و پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كرد كه كار بۆ چاره‌سه‌كردنی هه‌موو ئه‌و كیشانه ده‌كات كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌مریكاییه‌كان ده‌بنه‌وه.
هاوكات داوای له لایه‌نگره‌كانی كرد دیموكراسییه‌ت له وڵاته‌كه‌یاندا ده‌سته‌به‌ر بكه‌نه‌وه.
له‌م كاتانه‌یشدا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێكی ته‌له‌فۆنیدا بۆ فۆكس نیوز دووپاتی كرده‌وه كه هه‌ستێكی به‌رزی هه‌یه به‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا سه‌رده‌كه‌وێت و ڕوونی كرده‌وه كه هه‌لێكی باشی بۆ سه‌ركه‌وتن هه‌یه و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره له ویلایه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك فلۆریدا و ئه‌ریزۆنا و تیكساس و نۆرس كارۆلایناو بنسلڤانیاو هه‌موو شوێنێك به‌ده‌ست ده‌هێنێت. تره‌مپ دووپاتی كرده‌وه كه سه‌ركه‌وتنی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتن هه‌بێت و پێویست به یاری ناكات. له ئاكامه به‌راییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ه‌كانیش ده‌ركه‌وت كه بایدن ده‌نگه‌كانی گوندی دیكسڤیل نۆچی له ویلایه‌تی نیوهامشیر به‌ده‌ست هێناوه له‌كاتێكدا تره‌مپ شازده ده‌نگی له مێڵز فێڵد له نیوهامشیر به‌ده‌ست هێناوه به‌انبه‌ر به پێنج ده‌نگ بۆ بایدن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.