ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال، گوته‌بێژی حكوومه‌تی عێراق، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا كه دوای ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئه‌نجامیدا، وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال، له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتنی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر له‌سه‌ر شنگال، چۆن په‌كه‌كه له ناوچه‌كه ده‌رده‌كه‌ن گوتی: به وردی و تایبه‌تی ده‌مانه‌وێت هێزه ئه‌منییه‌كانمان له شنگال نه‌كه‌ونه هیچ پێكدادانێكی سه‌ربازیی. چه‌ند لایه‌نێك په‌كه‌كه به رێكخراوێكی تیرۆریستی داده‌نێت. وه‌كو حكوومه‌ت، ده‌مانه‌وێت یاسا و بوونی ده‌وڵه‌ت له ناوچه‌كه له رێگه‌ی به‌كارهێنانی سیاسه‌تی هێزی نه‌رم جێبه‌جێبكه‌ین. هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق، ئاماده‌یه دۆسیه‌ی ئه‌منی و ئاسایشی شنگال وه‌ربگرێت.
ئه‌حمه‌د موللا ته‌ڵال، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد كه سه‌رجه‌م مادده‌كانی رێككه‌وتنی شنگال جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و راشیگه‌یاند فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا و چه‌ندین وڵاتی ئه‌ورووپی دیكه ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌ته‌وه بۆ دووباره ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.