له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌م له‌خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، یانه‌ى ریال مه‌درید به‌سێ گۆل به‌رامبه‌ر به‌دوو گۆل سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ئینته‌رمیلان تۆماركرد
له‌كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می خوله‌كه‌دا شه‌وی رابردوو ریال مه‌درید میوانداری ئینته‌رمیلانی كرد و توانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت
گۆله‌كانی ریال مه‌درید له‌و یارییه‌دا له‌رێگای یاریزانان بنزیمە و رامۆس و رۆدریگۆ له‌خوله‌كه‌كانی 25 ، 33 ، 80 تۆماركران
دووگۆله‌كه‌ی ئینته‌رمیلانیش هه‌ردوو یاریزانان لاوتارۆ مارتینێز و پیریسیچ تۆماریان کرد
بەم ئه‌نجامه‌ش بروسیا منشنگلادباخ بە 5 خاڵ لە پێشەنگی کۆمەڵەکەیدایە و ڕیال مەدریدیش بە چوار خاڵ له‌پله‌ی دووه‌مدایه به‌جیاوازی گۆل له‌پێش شاختاری ئۆكرانیه كه‌له‌پله‌ی سێیه‌مدایه ، ئینته‌رمیلانیش به 2 خاڵ له‌پله‌ى چواره‌مدایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.