Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 10:33

له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌کاندا ئەتلەتیکۆ مەدرید و لۆکۆمۆتیف مۆسکۆ یەکسان بوون

کوردستان TV
100%


له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌م له‌خولی یانه‌ پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، هه‌ردوو یانه‌ى  ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی و  لۆکۆمۆتیف مۆسکۆی ڕووسی یه‌كسان بوون

له‌كۆمه‌له‌ی یه‌كه‌می یارییه‌كانی خوله‌كه‌دا شه‌وی رابردوو هه‌ردوو یانه‌ به‌گۆلێك لۆ هه‌ردوولا یه‌كسان بوون  ، كه‌یاریگه‌ش له‌یاریگای  یانه‌ی لۆکۆمۆتیف مۆسکۆی ڕووسی به‌رێوه‌چوو 


گۆڵەکەی ئەتلەتیکۆ مه‌درید له‌خوله‌كی 18  له‌رێگای یاریزان  ماریا خیمینێز تۆماركرا ،  گۆڵی  لۆکۆمۆتیفیش ئەنتۆن میرانچۆک بە لێدانی سزا لە خولەکی 25 تۆماری کرد

بەم ئەنجامەش  ئەتلەتیکۆ مەدرید بە 4 خاڵ  له‌پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دایه‌ ، لۆکۆمۆتیف مۆسکۆش بە 2 خاڵ  له‌پله‌ی سێیه‌مدایه‌ 

كوردستان TV

تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.