له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی جه‌وله‌ی سێیه‌م له‌كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می خولی یانه پاله‌وانه‌كانی ئه‌وروپا ، شه‌وی رابردوو هه‌ردوو یانه‌ی لیڤه‌رپول و ئه‌تله‌نتا رووبه‌رووی یه‌ك بوونه‌وه
یارییه‌كه له‌یاریگای ئه‌تله‌نتا به‌رێوه‌چوو كه‌تیایدا لیڤه‌رپول به‌پێنج گۆلی بێ به‌رامبه‌ر براوه‌ی یارییه‌كه بوو
گۆله‌كانی لیڤه‌رپول ل له‌خوله‌كه‌كانی 16، 33 ، 47، 49، 55 له‌رێگای یاریزانان
دێگۆ کۆتا سێ گۆڵ و محەمەد سەلاح و سادیۆ مانێ تۆماركران
بەم ئەنجامه‌ش لیڤەرپوڵ به 9 خال له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌یدایه ، ئه‌یاكس و ئه‌تله‌تنا به چوار خاڵ له‌پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌مدان ، ئه‌یاكس به‌جیاوازی گۆل پله‌ی دووه‌می وه‌رگرتووه و ئه‌تله‌نتاش له‌پله‌ی سێیه‌مدایه ، میتیلاندیش بە بێ هیچ خاڵێک لە پلەی چوارەم دایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.