هێڤیدار ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت دوای ئاشكراكردنی ناوی ئه‌و 16 هه‌زار و 505 مووچه خۆره‌ی كه دوێنێ به بڕیاری لیژنه‌ی باڵای بایۆمه‌تری مووچه‌كانیان راگیرا، هه‌نگاوی داهاتوو بۆ ئاشكرا كردنی بندیواره‌كانه.
هێڤیدار ئه‌حمه‌د له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاوی كرده‌وه‌ته‌وه كه ئە‌و 16 ھەزار و 505 فەرمانبەرەی دوو مووچە وە‌ردە‌گرن، بەم شێوەیه دابه‌ش ده‌بن كه هه‌زار و 138 كه‌س دوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تی وه‌رده‌گرن، سێ هه‌زار و 891 كه‌س مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رایه‌تی و خانه‌نشینیش وه‌رده‌گرن.
ئه‌وه‌شی نووسیووه: پێنج هه‌زار و 734 كه‌س دوو مووچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، هاوكات پێنج هه‌زار و 42 كه‌سی تر دوو كه‌سی تر، دوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وه‌رده‌گرن.
راشیده‌گه‌ێنێت ئەمانە ئێستا ئاشکرابوون و مانگانە دوو مووچە وە‌ردە‌گرن و خۆیان بێ دەنگ کردووە! مووچە‌ی داهاتوو وەرناگرن و مووچەکەیان دەبڕدرێت.
باسی له‌وه‌شده‌كات كه ھەنگاوی داھاتوو بو ئاشکراکردنی مووچه‌خۆری بن دیوارەکانە.
رۆژی سێشه‌ممه 3ی 11ی 2020، لیژنە‌ی باڵای جێبەجێکردنی قۆناغی دووەمی بایۆمە‌تری بە‌سە‌رپە‌رشتی قوباد تاڵە‌بانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران و ئامادە‌بوونی وە‌زیری دارایی و ئابوری، كۆبوونەوە‌ی ژمارە دووی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکەدا، فەرمانگەی هەماهەنگی و بە‌دواداچوون و فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاری، پشتبەست بەئامار و داتاکانی بایۆمە‌تری، راپۆرتێکیان لەبارەی فرە‌مووچە‌یی پێشکەش کرد، بە‌پێی ئە‌و راپۆرتە 106 هەزار و 839 كەس لە یە‌ك مووچە زیاتر وە‌ردە‌گرن کە زۆربەیان بە‌پێی یاسا رێکخراون.
پاش بە‌دواداچوون بۆ دۆسیە‌ی ئە‌و مووچەخۆرانە، دە‌ركە‌وت 16 هەزار و 505 کەس، لە‌یە‌ك مووچە زیاتر بە نایاسایی وە‌ردە‌گرن، بۆیە لیژنە‌ی باڵا، لەچوارچیوەی یاسای چاکسازیدا، وە‌زارە‌تی دارایی و ئابوری راسپارد بۆ راگرتنی مووچە‌ی داهاتوویان لەگەڵ پاراستنی مافی ئە‌و کەسانە بۆ تانەدان (طعن) لەم بڕیارە، ماوەی مانگێکیش دیاری کرا بۆ سەرلەنوی پێداچوونەوەی دۆسییەکانیان.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.