وه‌زیری گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌ێنێت وه‌زاره‌ته‌كه‌ی پابه‌نده به به‌رنامه‌ی چاكسازیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی.
ئانۆ جه‌وهه‌ر به ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی ڕاگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی چاكسازیدا دیراسه‌ی وردی كۆمپانیاكانی گه‌یاندنمان كرد و تێیدا 49 كۆمپانیامان به فه‌رمی ئاگادار كردووه كه ڕسووماتی حكوومه‌ت بده‌نه‌وه و پابه‌ندی یاساكانی حكوومه‌ت بن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه دوای ڕێكاره‌كان، 15 كۆمپانیا ده‌ستیان به مامه‌ڵه‌كان كردووه و 11 كۆمپانیا دراونه‌ته دادگا و 3 كۆمپانیاش هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، ئامانجیشمان ڕێكخستنه‌وه‌ی كاری كۆمپانیاكانی بواری گه‌یاندن بووه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وان ده‌بێت به‌گوێره‌ی گرێبه‌ست كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن، چونكه ته‌ردودیان له حكوومه‌ت وه‌رگرتووه، بۆیه ده‌بێت ڕسوومات بده‌ن.
راشیگه‌یاندووه كه ئه‌و كۆمپانیانه‌ی كه به‌شی حكوومه‌تی تێدایه ده‌بێت ئه‌وانیش كاره‌كانی خۆیان ته‌واو بكه‌ن و له یه‌كه‌م هه‌نگاوی چاكسازیشدا بڕی یه‌ك ملیار و 250 ملیۆن دینار بۆ حكوومه‌ت گه‌ڕاوه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وام ده‌بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.