پسپۆرێكی ڕووسی بواری پەتاكان بڵاویكردەوە كەسی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا پێش دەركەوتنی یەكەم نیشانەی تووشبوون بە 3 بۆ 4 ڕۆژ دەتوانێت كەسانی چواردەوری تووش بكات و لەكاتی یەك هەناسەدان نزیكەی 200 بەشی وودری ڤایرۆسەكە بەهەوادا بڵاودەبێتەوە.
پرۆفیسۆر ناتالیا یشینی شنایا پسۆڕی بواری پەتاكان بەئاژانسی هەواڵی نوڤستی ڕووسی ڕاگەیاند: توانای كەسی تووشبوو بەڤایرۆسی كۆرۆنا بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە بۆ كەسانی چواردەوری دەگاتە ترۆپكی پێش دوو رۆژ لەدەركەوتنی نیشانەكان و لەدوای یەكەم ڕۆژی دەركەوتنی نیشانەكان.
ئەو پسپۆڕە ڕوونیكردەوە: توانای كەسی تووشبوو بۆ گواستنەوەی ڤایرۆسەكە دەست دەكات بەنەمان لەدوای دوو رۆژ لەدەركەوتنی نیشانەكان و دواتر ووردە ووردە نەخۆشیەكە نامێنێت.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.