Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 12:27

گروپی وار بەشداری لە پڕۆژەی خێزانی ژینگە پارێزی دەزگای روانگە دەکات

لە قوناغی چوارەم و كوتایی دا خێزانە بەشداربووەكان خەڵات دەكرێن
کوردستان TV
100%

پاش ئەوەی دەزگای روانگە پڕۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخشی بۆ ساڵی 2020 رایگەیاند " بە خوشحاڵییەوە كۆمەڵە گەنجێكی ژینگەپارێز لە قەزای سۆران، بە پێویستمان زانی پرۆژەی خێزانی ژینگەپارێز پێشكەش بكەین بە خوشحالییەوە 12 پرۆژە لە شارەكانی هەولێر و دهۆك و سلیمانی و هەلەبجە و كەركووك پەسند كران كە یەك لەوان پرۆژەكەمان بوو بەناوی خێزانی ژینگەپارێز.
گروپی وار كە پێكهاتووە لە كۆمەڵە گەنجێكی لەخۆبردووی پڕ وزە هەڵسان بە پێشكەشكردنی پڕۆژەیەك لە بواری ژینگە بەناوی (خێزانی ژینگە پارێز) بۆ دەزگای ڕوانگە لە چوارچێوەی پڕۆژەی دەستپێشخەری لاوانی خۆبەخش بۆ ساڵی 2020، پڕۆژەكەمان لەلایەن دەزگای ناوبراو بەگرنگیەوە باسكراو بە بەرەو پێش چونی زیاتری بواری ژینگە لەقەڵەم درا ودواجار پەسەندكرا.
بە خوشحالییەوە 25 خێزان خۆیان تومار كرد و لە قوناغی دووەم كە قوناغی خۆ ئامادەكردن بوو لە لایەن گروپی خوبەخشی وار بۆماوەی 10 زانیاری پێشكەش بۆ خێزانەخۆتوماركراوەكان كران تا ئامادەبن بۆ قوناغی سێ‌ یەم و هەلسەنگاندن پاش ئەو ماوەیە قوناغی هەڵسەنگاندنیش دەستی پێكرد و لە لایەن لێژنەیەكی پسپۆر و تایبەتمەند هەلسەنگاندن لە ماوەی یەك رۆژ بۆ خێزانە بەشدرابووەكان كرا كە لە هەر چوار قەزای سۆران , مێرگەسۆر, رواندز , چۆمان و ناحییەكانی دەوروبەر خۆیان تومار كردبوو .
ئامانج لە پێشكەشكردنی پڕۆژەی (خێزانی ژینگە پارێز) ئاستی بەرپرسیارەتی خێزان بەرامبەر بە پەروەردەی ژینگەیی لەناو خێزان نیشان دەدات، هەروەها هاندانی ئەندامانی خێزانە بە وەی پڕ زانیاری بن هەگبەیان پڕ بێت لەبارەی ئەو ژینگە و كەش وهەوایەی تێدا دەژین،
كردنەوەی دەرگایەكە بۆ ئاشناكردنی تاك بەتاكی كۆمەڵگە بە پەروەردەی ژینگەی ماڵەوە و دەرەوە، كە تێدا ئاشنادەبن فڕێدانی هەر كەل وپەلێك زیانی سەدان ساڵ لەژینگە دەدات ودواجار مرۆڤایەتی باجی هەڵەكانی دەدات كاتێ ئاو پیس دەكات یان جگەرەو بوتڵ و شووشە وپلاستیك فڕێدەدات وەك لە ژیانی ئاسایی ڕۆژانەمان دەبینیت ودڕكی پێ دەكەین،لە قوناغی چوارەم و كوتایی دا خێزانە بەشداربووەكان خەڵاات دەكرێن .
خۆشبەختانە خەڵاتەكان لە لایەن دەزگای ڕوانگە ئامادەكراون و براوەی یەكەم و دووەم و سێیەم بە تایبەتی و ئەوانەی كە هەستی ژینگەپارێزییان هەبووە خەڵات دەكرێن. هەروەها ئەو خێزانانەی پلەی یەكەم ودووەم وسێیەم بەدەست ناهێنن، خەڵاتی ڕێزلێنانیان پێشكەش دەكرێت بەرامبەر ئەو دەستپێشخەریەی ئەنجامیان داوە وبەشداری پێشبڕكێكە بوون.
محەمەد گەردی / ئەندامی گروپی خۆبەخشی وار

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.