هاشم حه‌یده‌ری، كه پیاوێكی ئایینی شیعه‌یه‌و به‌كه‌سێكی نزیك له ئێران داده‌ندرێت ، دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌ی عه‌هدوڵڵای له عێراق راگه‌یاند.
هاشم حه‌یده‌ری له په‌یامێكیدا به‌بۆنه‌ی دامه‌زراندنی بزووتنه‌وه‌كه‌یدا گوتی: ئێمه ده‌بینه رۆڵه‌كانی عه‌هدوڵڵا و رۆڵه‌ی ئیمام خامه‌نه‌یی و رۆڵه‌ی خومه‌ینی له عێراق.
هه‌روه‌ها هاشم حه‌یده‌ری، سكرتێری گشتی بزووتنه‌وه‌كه گوتیشی: ئێمه له‌هه‌مووان زیاتر ئاماده‌ییمان بۆ په‌یڕه‌ویكردن له ئایه‌توڵڵا سیستانی و قوربانیدان به گیانمان دا هه‌یه.
هاشم حه‌یده‌ری،ده‌شڵێت: بزووتنه‌وه‌كه‌مان نیازی نییه به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان و بكات و به‌شداری ناكات،به‌ڵام گه‌ل ئاراسته ده‌كه‌ین كه كاندید‌و هاوپه‌یمانه گونجاوه‌كان ده‌ستنیشان بكه‌ن.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.