Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 13:27

کتێبی ( ئەمڕۆ ساتمەم کرد بە سەر دوێنێ داکەوتم ) بڵاوکرایه‌وه‌

بەشە زۆرەکەی لەسەر گەڕەکی عارەبانی هەولێرە
کوردستان TV
100%

كتێبی ( ئەمڕۆ ساتمەم کرد بە سەر دوێنێ داکەوتم )، كۆمه‌ڵێ یادگارییەکانی نووسه‌ر له‌خۆ ده‌گرێت.

له‌سه‌ر كتێبه‌كه‌ نووسه‌ر محسن ئاواره‌ ده‌ڵێت " كتێبه‌كه‌م سێ بابەتی سەرەکی لەخۆ دەگری ئەویش چەند لاپەڕەیەک لە سەر خۆم و خانەوادەم و دواتر بەشە زۆرەکەی لەسەر ئەو گەڕەکە دێرینەی کە سێ بەشی ژیانم لە منداڵییەوە لەو گەڕەکە بە سەر بردووە، چۆنم بینیوە چی تیا گوزەرایە ئەویش گەڕەکی عارەبان کە ئێستا زۆربەی خانووەکانی ڕماون یان دەرگاکانیان قفڵ کراون". 

هه‌روه‌ها نووسه‌ر ده‌ڵێت"  ئینجا ھەولێر بە گشتی و سەربردەکانی خۆم پەیوەست بە شیعر و باکگڕاوند و پاشخانەکانیم لەگەڵ ڕووداوەکانی شورشی ئەیلول و شوڕشی نوێ لە کوردستان کە تیایدا ژیاوم یان لە نزیکەوە زانیاریم لە سەریان ھەبووە، زۆربەی نووسینەکانیش لە زۆر شوێنیدا بە خەندە ئامێزی و تەنز و وتەی جوان پەینم کردووە ھیوادارم خوێنەران چێژی لێ وەرگرن ". 

كتێبه‌كه‌ له‌ 600 لاپه‌ره‌ پێك هاتووه‌ ، دیزاینێکی سەردەمانەی بۆ كراوه‌.

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.