وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاوی كرده‌وه كه تیرۆریستێكی داعش له به‌غدای پایته‌ختی عێراق ده‌ستگیركراوه.
له راگه‌یه‌نراوێكدا وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق بڵاویكرده‌وه كه پشت به‌ستن به زانیارییه‌كانی ھه‌واڵگریی، ھێزه‌كانی ئاژانسی ھه‌واڵگریی پۆلیسی فیدرال له میانی بۆسه‌یه‌كدا، تیرۆریستێكیان له ناوچه‌ی دۆره باشووری عێراق به ناوی (ئه‌بو سه‌جاد) ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش داواكرابوو.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه، ئه‌و تیرۆریسته‌ی كه ده‌ستگیركراوه له به‌ناو كه‌رتی به‌ڕا له ویلایه‌تی باشووری به‌غدا سه‌ربه داعش كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجامداوه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، ده‌ستگیركراوه‌كه دانی به‌وه‌داناوه كه سه‌ربه داعشه و چه‌ندینجار كرده‌ی تیرۆریستی دژبه ھێزه ئه‌منییه‌كان و ھاووڵاتییان ئه‌نجامداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.