ژمارەیەك لەپزیشكانی ڕووسی ئاماژەیان بەوەكرد ئەو كەسانەی پەیڕەوی سیستمێكی تایبەتی خۆراك دەكەن و پشت دەبەستن بە ڕووەكەكان و دووردەكەونەوە لەبەكارهێنانی بەروبوومی ئاژەڵی مەترسی تووشبوونیان بەڤایرۆسی كۆرۆنا بەرزە بەهۆی لاوازبوونی سیستمی بەرگری لەشیان.
لەنوێترین لێكۆڵینەوەدا ژمارەیەك لەپزیشكانی ڕووسی بڵاویانكردەوە گرتنەبەری سیستمی خۆراكی ڕووەكی و دووركەوتنەوە لەبەكارهێنانی بەروبومی ئاژەڵی مەترسی تووشبوون بەڤایرۆسی كۆرۆنا زیاد دەكات، چونكە گۆشت و بەروبومی ئاژەڵی بەسەرچاوەیەكی گرنگی ڤیتامینەكان دادەنرێت كە لەشی مرۆڤ ئەو ڤیتامینانەی دەست ناكەوێت لەكاتی خواردنی تەنیا ڕووەك.
ئاژانسی نوڤستی ڕووسی بڵاویكردەوە ئەو پزیشكانە تەئكیدیان كردۆتەوە لەوەی ناكرێت پارێزگاری لەتەندروستیەكی باش بكرێت ئەگەر سیستمی خۆراكی تەنیا بریتی بێت لەڕووەك، بەكارنەهێنانی مەوادی دەوڵەمەند بە پرۆتینەكان دەبێتە هۆی لەناوچوونی خانەكان و تێكچوونی ئەركی ئەندامەكان و ئەوەش مەترسی تووشبوون بەنەخۆشیە جۆراوجۆرەكان زیاد دەكات لەوانە ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ژێدهر/ ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.