بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێکیدا پێشبینی دەکات سبەینێ پێنجشەممە 5ی 11 ى 2020 باران ببارێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزین بەخۆیەوە دەبینێت.
لە راگەیاندراوەکهی بهرێوهبهرایهتیهكهدا هاتووه: پێشبینی دەکەین سبەی رۆژی پێنجشەممە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست کە سەنتەری نزمەپاڵەپەستۆیەکە دەکەوێتە سەر ناوەڕاستی عێراق کار بکاتە سەر ناوچەکەمان و بڕی بارانبارینی پێشبینکراو لە ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای دهۆک و هەولێر مامناوەند دەبێت بە تایبەت لە کاتەکانی شەودا.
ئاماژه بهوهش دهكات كه رۆژی هەینی هاتنی بارستە هەوایەکی تا رادەیەک فێنک دەبێە هۆی نزمبوونەوەی پلەکان گەرما بە نزیکەی 4 تا 7 پلە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.