Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:21

سلێمانی.. پرۆژەیەکی ستراتیژى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى کارەبا جێبەجێدەکرێت

کوردستان TV
100%


به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ى تواناى هێڵه‌كانى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى سوود وه‌رگرتن له‌ وێستگه‌ى (400) كه‌ڤى بازیان، به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌بای سلێمانی، بەبڕی (288.175.000)  دووسه‌د و هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و سه‌د و حه‌فتاو پێنج هەزار دینار  پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت.

لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، له‌سنوری له‌ناوشاری سلێمانی پرۆژەیەكی كاره‌با جێبەجێدەكرێت و كه‌ بریتیه‌ لە:-

جیاكردنه‌وه‌ى هێڵه‌كانى 132 كه‌ى ڤى چه‌مچه‌ماڵ غازى - كه‌لار كفرى له‌ هێڵى 132 كه‌ى ڤى چه‌مچه‌ماڵ غازى تانجه‌رۆ و به‌ستنه‌وه‌ى به‌ باسباڕى وێستگه‌ى 400 كه‌ى ڤى بازیان.
پرۆژكه‌ لەلایەن كۆمپانیای (شاندز) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره‌ لەماوەی (90) رۆژی كاركردندا تەواو بێت.
 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.