Erbil 38°C شەممە 05 تشرینی یەکەم 14:21

ماڵپه‌ڕێکی ئه‌مریکی: مالکی پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات داده‌نێت

به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی كۆده‌بێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

چاودێران و شڕۆڤه‌كارانی عێراق پێیان وایه‌ كه‌ ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ هه‌یه‌ نوری مالكی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌رێگای ئێران و پاڵپشتیكردن له‌ میلیشیاكان داده‌نێت.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه‌ نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاندووه‌، له‌پێناو دابینكردنی ناوه‌ندێكی گونجاو بۆ مالكی له‌دیمه‌كانی داهاتوودا، هه‌وڵی چڕو دیداری جیا جیا هه‌ن .

هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌شڵێت: مالكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده‌ جه‌ماوه‌رییه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌.

هاوكات ناسر ته‌ها –ی راگه‌یاندكار ده‌ڵێت: مالكی له‌ رێگای ئێران و میلیشیاكانه‌وه‌ دیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

هه‌روه‌ها عومه‌ر جه‌فال، رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری عێراقی ده‌ڵێت: مالكی له‌و كاته‌ى له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق  دوور خراوه‌ته‌وه‌، ده‌یه‌وێ جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

الحرة

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.