Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:33

تەندروستی عێراق: 8479 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونه‌وه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگه‌یاند: 3574 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوە و 8479 كەسیش چاكبوونەتەوە و 60 حاڵەتی مردنیش هەبووە.

ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه‌ 2020/11/4 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی بیست و چوار كاتژمێری رابردوودا 60 تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 3574  تووشبووی دیكه‌ی كۆرۆناش له‌ سه‌رانسه‌ری عێراق تۆماركراون.

وه‌زاره‌ته‌كه‌ روونیشیكردووه‌ته‌وه‌ له‌ماوه‌ی شه‌ووڕۆژی رابردوودا‌ 8479 تووشبووی دیكه‌ كۆرۆنا له‌ عێراق چاكبوونه‌ته‌وه‌.

430 تووشبووی كۆرۆنا له‌ عێراق له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكیدان.

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق ئاشكراشیكردووه‌ كۆی گشتی مردووان به‌ كۆرۆنا گه‌یشتووه‌ته‌ 11128 كه‌س و كۆی گشتی تووشبووان بۆ 485870 تووشبوو به‌رزبووه‌ته‌وه‌.

 

كوردستان TV

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.