Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 15:47

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان: ڕێژەی تووشبوون بە کۆڕۆنا بەرەو کەمبوونەوە دەچێت

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستی رایگه‌یاند: ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی رێنماییه‌ تەندروستییه‌كان بن ڕێژەی تووشبوون بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی11ی2020، د. سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ئامارێكی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه‌، رایگه‌یاند: ئەگەر هاووڵاتیان پابەندی ئامۆژگاریەکانی تەندروستی بن، دڵنیابن بەسەر کۆڕۆنا زاڵ دەبین و کوردستان سەلامەت دەبێت.

لەگەڵ ڕێکارەکانی بڕیاردراوی هەفتەی ڕابردوو، ژمارە و ڕێژەی تووشبوون چەند ڕۆژێکە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت.

خۆشبەختانە ڕێژی مردن بەرەو کەمی دەچێت.

سوپاس حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سوپاس پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی.

k 19

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.